ئەنەکەسە: دەبێت لە دەستووری سووریا دان بە بوونی گەلی کورد بنرێت

51 خولەک له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەنجوومەنى نیشتمانیى کورد لە سووریا- ئەنەکەسە، جەخت لە گرنگى یەک هەڵوێستیی کورد و پاراستنى ناوچە کوردییەکان دەکاتەوە لە هەر دەستوەردان و لەشکرکێشییەکى نوێ و بە پێویستى دەزانێت پەلە بکرێت لەپەیوەندیکردن بە دەسەڵاتداران لە دیمەشق. رایدەگەیێنێت: دەبێت لە دەستووردا دان بە بوونی گەلی کورد دا بنرێت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ى کانوونى یەکەمى 2024، ئەنجوومەنى نیشتمانیى کورد لە سووریا، لە شارى قامشلۆى رۆژئاواى کوردستان کۆبووەوە و لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوە داوە کە بەشدارانى کۆبوونەوەکە جەختیان لە گرنگیى یەکهەڵوێستى کورد و پاراستنى ناوچە کوردستانییەکان کردووە لە هەر دەستوەردان و لە شکرکێشییەکى نوێ.
 
 ئەو ئەنجوومەنە ئاماژەى بەوە داوە، پێویستە پەلە بکرێت لە پەیوەندیکردن بە دەسەڵاتداران لە دیمەشق و هەڵوێستى ئەنجوومەنى نیشتمانىی کوردیان لە بارەى سووریاى داهاتوو بۆ روونبکردێتەوە و دەشڵێت، "دەبێت لە دەستووری سووریاى داهاتوودا دان بە بوونى گەلى کورد دا بنرێت و مافە نەتەوەییەکانى لە چوارچێوەى سووریایەکى نامەرکەزى بێت".
 
 8ى کانوونى یەکەم، کۆتایی بە دەسەڵاتى بەشار ئەسەد، سەرۆکى پێشووى سووریا هێنرا دواى ئەوەى چەکدارانى سەر بە دەستەى تەحریرى شام دیمەشقى پایتەخت-یان کۆنترۆڵکرد.
 
ئەنەکەسە رایگەیاند، بەردەام دەبن لە کارکردن لە چوارچێوەى دەستەکانى ئۆپۆزیسیۆنى سووریا و جەخت لەسەر گرنگى جێبەجێکردنى بڕیارى ژمارە 2254ى ئەنجوومەنى ئاسایش دەکەنەوە لە بارەى چارەسەرى قەیرانى سووریا.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، بەشدارانى کۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنى نیشتمانى کورد لە سووریا جەختیان لە گرنگیى رێزگرتن لە مافى سەرجەم پێکهاتەکانى سووریا کردووەتەوە و سوپاسی هەڵوێستى سەرۆک مەسعود بارزانییان کردووە بۆ پاڵپشتیى گەلى کورد لە سووریا و باوەشکردنەوە بۆ ئاوارەکان لە هەرێمى کوردستان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی سلێمانی. وێنە: رووداو

وەزارەتی شارەوانی: وردبینی لە ناوی 100 هەزار فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی تەواو کراوە

بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی رایگەیاند، کارەکانی قۆناخی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەستیپێکردووە و زیاتر لە 100 هەزار داواکاریی وردبینیان تێدا کراوە.