گەنجێک لە چۆمان بە رۆژ شوانە و شەوانیش قوتابییە

16-12-2024
ئەندام جەبار
چیرۆکی ژیانی محەممەد
چیرۆکی ژیانی محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەک هەنگاوەکانی بەرەو بەرزایی، ئامانجی گەورەشی هەن، ئەو بە رۆژ شوانە و ئێوارانیش دەیان کیلۆمەتر دەبڕێت تاوەکو وانەکانی بخوێنێت. محەممەد دەڵێت، هەوڵدان بۆ فێربوون، کات و تەمەن نازانێت. 
 
محەممەد نەبی گەنجێکی خەڵکی گوندی ناوەندەی سەر بە قەزای چۆمانە لە سنووری پارێزگای هەولێر. تەمەنی 22 ساڵە و ئێستا لە قۆناخی 10ـی زانستییە، قوتابخانەکەیشی لە قەزای سۆرانە. 
 
لە ساڵانی رابردوو بە چەند هۆکارێکی جیاواز، محەممەد لە خوێندن دابڕاوە، بەڵام دەڵێت: "حەز و خولیام بۆ خوێندن کەم نەبووەوە، بەڵکو زیاتر بوو. دەمەوێت زانست و زانیاریی زۆر فێرببم و هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامە دەدەم و کۆڵ نادەم."
 
خراپیی رێگەی نێوان سۆران - چۆمان کە بە رێگەی مەرگیش ناو دەبرێت، محەممەدیان سارد نەکردووەتەوە لەوەی بچێت بۆ قوتابخانە و وانەکانی بخوێنێت. ئەو بە رۆژ بەڕێ دەکەوێت و بە شەو دەگات. هیلاکیی رێگە و ماندووبوونی رۆژەکەی وایان نەکردووە لە وانەکانی ئاستی خراپ بێت. 
 
سەنعان ساڵح، بەڕێوەبەری قوتابخانەی دیانای ئێواران لە سۆران دەڵێت: هەرچەندە محەممەد لە رێگەیەکی زۆر دوور و سەختەوە دێتە قوتابخانەکەمان، بەڵام زۆربەی جار پێش مامۆستاکانیش ئامادە دەبێت، سەبارەت بە وانەکانیشی، مامۆستاکان لێی رازین.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی باوک و کوڕەکە

باوکێکی کورد 3 ساڵە کوڕەکەی لە ئەڵمانیا بێسەروشوێنە: دڵمان خۆش بکەن، خوا دڵتان خۆش بکات

ئەمڕۆژانە یەکێک لەو پەیامانەی بۆ هێڵی گەرمی دیاسپۆرا هاتبوو، لە باوکێکی پەرۆش و نیگەرانی کوردەوە بوو لە شاری تارانی پایتەختی ئێران، کە سێ ساڵە کوڕەکەی لە دیاسپۆرا بێسەروشوێنە