لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیکدا 3,000 خێزانی کورد گەڕاونەتەوە عەفرین

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
سیپان رۆژهەڵاتی
ئەحمەد حەسەن، سەرۆکی ئەنجوومەنی خۆجێیی ئەنەکەسە لە عەفرین
ئەحمەد حەسەن، سەرۆکی ئەنجوومەنی خۆجێیی ئەنەکەسە لە عەفرین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە دوای نەمانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، خێزانە کوردەکان دەگەڕێنەوە عەفرین و عەرەبە هاوردەکانیش دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان؛ لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیکدا 3,000 خێزانی کورد گەڕاونەتەوە عەفرین.
 
ئەحمەد حەسەن، سەرۆکی ئەنجوومەنی خۆجێیی ئەنەکەسە لە عەفرین، لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 13ی تۆڕی میدیایی رووداو گوتی، "گەڕانەوەی عەفرینییەکان بەردەوامە و تاوەکو ئێستا نزیکەی 2,500 بۆ 3,000 بنەماڵەی کورد گەڕاونەتە عەفرین، هەروەها بەشێک لە کوردانی نیشتەجێی تەبقا و رەققە هاتوونەتە حەلەب و بەنیازن بگەڕێنەوە عەفرین".
 
ئەحمەد حەسەن گوتی، "ئەو کەسانەی دەگەڕێنەوە دەچنە نێو ماڵەکانی خۆیان و ئەوانەی خانووەکانیان داگیرکراوە لە ماڵی کەسوکاریان دەمێنن تاوەکو خانووەکانیان چۆڵ دەکرێت".
 
ئەحمەد حەسەن هەروها گوتی، "عەرەبە هاوردەکانی عەفرین دەگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان و ئێستا لە گوندەکانی سەر بە ناوچەی مەیدانکێ چەند خانوو چۆڵکراون و خەڵک دەتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵی خۆیان".
 
ئەحمەد حەسەن گوتی، جارێکی دیکە رەنگی کوردبوون بە شاری عەفرینەوە دیارە و کورد زۆر بووە و عەرەبە هاوردەکان نەیانگوتووە کە خانووەکان چۆڵ ناکەن.
 
ئەحمەد حەسەن گوتی، لە رۆژانی رابردوو رێگری هەبووە بە تایبەت رێگری لەو کەسانە کراوە کە پێشتر لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش و رێڤەبەری خۆسەر کاریان کردووە.
 
ئەحمەد حەسەن هەروەها گوتی، "وەرگرتنی باج و گوشار لە لایەن گرووپە چەکدارەکان لە هاونیشتمانیانی کورد بەردەوامە".   

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە