کەشناسێک: ئەمشەو شەختە دروست دەبێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت، کەشناسێکیش دەڵێت، "ئەمشەو یەکێک دەبێت لە ساردترین شەوەکان و پلەی گەرما دەچێتە ژێر سفر، لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری دروستبوونی شەختە هەیە".
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی کانوونی یەکەمی 2024، کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-4) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ کە بەرزترین 16 پلە بوو، نزمترین -1".
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی، کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە".
 
هاوکات، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە دوێنێوە بارستە هەوایەکی سارد هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەردەوام دەبێت تاوەکو رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، دوای ئەوە کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە".
 
ئەو کەشناسە گوتی، "ئەمشەو یەکێک دەبێت لە ساردترین شەوەکان، پلەی گەرما لە سلێمانی، گەرمیان، هەولێر، هەڵەبجە، راپەڕین، سۆران و هەموو ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک دەچێتە ژێر سفر".
 
بە گوتەی محەممەد کەمال، "لە زۆربەی ناوچە کوێستانییەکانی هەرێمی کوردستان؛ شەختە دروستدەبێت، وەک پیرمام، شەقڵاوە، سلێمانی، خەلیفان، سۆران، زاخۆ و هەڵەبجە".
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی:
 
هەولێر: 11 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 10 پلەى سیلیزى
دهۆک: 9 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 13 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ:  9 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -1 پلەى سیلیزى
سۆران: 7 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 14 پلەى سیلیزى

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە