بەهۆی تەمەوە چەند گەشتێکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هەڵوەشانەوە

رووداو دیجیتاڵ
 
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە نزیکەی 15 گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و یەک گەشت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هەڵوەشاونەتەوە. بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان هەبوونی تەمە.
 
لە بەرەبەیانییەوە بۆ کاژێر 09:00ـی شەوی هەینی 15-12-2023، نزیکەی 15 گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هەڵوەشاونەتەوە. زۆرینەی گەشتەکان لەنێوان هەولێر و ئیستەنبووڵ بوون.
 
سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تەواوی ئەو گەشتانەی هەڵوەشاونەتەوە بەهۆی کەشوهەوا و تەمەوە بوون و هیچ هۆکارێکی دیکە نەبووە".
 
سەرچاوەیەکیش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە 24 کاژێری رابردوودا تەنیا یەک گەشتی تاران بەهۆی تەمەوە هەڵوەشاوەتەوە و تەواوی گەشتەکانی دیکە ئەنجام دراون".
 
بەگوێرەی ماڵپەڕی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لە کەمتر لە 24 کاژێری رابردوودا ئەم گەشتانە هەڵوەشاونەتەوە:
 
عەممان - هەولێر
دۆحە - هەولێر
ئیستەنبووڵ - هەولێر
ئیستەنبووڵ - هەولێر
دوبەی - هەولێر
بەغدا - هەولێر
لازقییە - هەولێر
ئیستەنبووڵ - هەولێر
حەلەب - هەولێر
ئیستەنبووڵ - هەولێر
ئیستەنبووڵ - هەولێر
ئیستەنبووڵ - هەولێر
ئیستەنبووڵ - هەولێر
ئیستەنبووڵ - هەولێر
ئیستەنبووڵ - هەولێر
 
لە هەرێمی کوردستان دوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەن؛ فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر.