تەرمی پزیشكێکی سڕکردن لە ژوورەکەی خۆیدا لە فریاکەوتنی هەولێر دۆزرایەوە
رووداو دیجیتاڵ
تەرمی پزیشکێکی سڕکردن لەنێو ژوورەکەی خۆی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا لە هەولێر دۆزرایەوە.
سەلام عومەر، ئامۆزای باوکی دکتۆر ئەندێشە بە رووداوی گوت، دادپزیشکی پێی گوتوون، کوڕەکەیان "بە جەڵتە گیانی لەدەستداوە"، بەڵام روونی نەکردەوە جەڵتەی دڵ یان مێشک.
ئەندێشە مەریوان، پزیشکی پایەبڵندی سڕکردن بووە؛ فەرهاد دۆڵەمەری، پەیامنێری رووداو لە بەردەم دادپزیشکیی هەولێر رایگەیاند، پزیشکەکە تەمەنی 30 ساڵ بووە، خەڵکی قەڵادزێ بووە و دانیشتووی هەولێرە.