نەخۆشانی شەکرە لە کۆیە بەدەست نەبوونی دەرمانەوە دەناڵێنن

15-11-2024
مستەفا گۆران
مستەفا گۆران
حاجیە بەدریە تووشبووی شەکرەیە
حاجیە بەدریە تووشبووی شەکرەیە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە کۆیە نزیکەی 3,000 تووشبووی شەکرە هەن، بە تەنیا لە ساڵی 2024، 62 کەسی نوێ تۆمارکراون. 
 
حاجیە بەدریە زیاتر لە دوو دەیەیە نەخۆشیی دڵ و پەستانی خوێنی هەیە، بەڵام هیچیان وەک نەخۆشیی شەکرە کە یەک ساڵە تووشی بووە پەکی نەخستووە، کەمیی دەرمانیش تا دێت خەمەکانی زیاد دەکات. 
 
حاجیە بەدریە تووشبووی شەکرەیە و دەڵێت: "پێویستم بە داو و دەرمانێکە کە بە کەڵکی چاو و قەڵبم بێت، هەر دەرمانێک کە بۆ چاو و ئازار باش بێت، پێویستمە. تائێستا لە نەخۆشخانە پێم نادەن، دەڵێن نییە و نایەت و ئەوها." 
 
سەرکەوت سابیر، شوفێری تەکسییە و دەڵێت: "حەبی شەکرە و دەرمانەکانی درێژخایەن بەشێوەێکی گشتی نایەن، ئەگەر بێتیش بەپچڕ پچڕ دێت و بەشی نەخۆشەکان ناکات، بۆیە ناچارین لەبازاڕ بیکڕین، چونکە دەرمانی درێژخایەن بۆ کۆیە بەتەواوی نایەت."
 
تەندروستیی کۆیە مانگانە لانیکەم پێویستی بە 20 هەزار دەنکۆڵەی شەکرەیە، بەڵام تەنیا 5 بۆ شەش هەزاری بۆ دابیندەکرێت، ئەمە جگە لەوەی قەزاکە سەنتەرێکی تایبەت بە نەخۆشیی شەکرەی نییە. 
 
دکتۆر شێروان جەلال، جێگری بەڕێوبەری تەندروستیی کۆیە دەڵێت: "بە ناچاری ئێمە شوێنێکمان بۆ نەخۆشێکی شەکرە کردووەتەوە. ئێواران دەتوانن لەوێ چارەسەر وەربگرن، بەڵام ئەم رێژەیەش کەمە. داوای زیاترمان کردووە. کڕینی دەرمانیش زۆر جار لە رێکارە کارگێڕییەکان رەنگە نەتوانین وەک پێویست دابینیان بکەین، چونکە سیستمی خەزێنە و حکومەت جۆرێکی دیکەیە. داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەم سەنتەرێکی نەخۆشی شەکرە و پێداویستی و دەرمانی تەواو بۆ کۆیە دابین بکات، ئێمە چەندین جار داوامانکردوە کە ئەو سەنتەرە بکرێتەوە." 
 
سێ جۆر نەخۆشیی شەکرە هەن؛ بەپێی ئامارە فەرمییەکان، شەکرەی جۆری دوو بە پلەی یەک دێت و نەخۆشەکان پێویستیان بە دەنکۆڵەی شەکرەیە و لە هەندێک باریشدا پێویستیان بە دەرزیی ئەنسۆلینە. 
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو کارمەند لەنێو تاقیگەیەک کاردەکەن. وێنە: رووداو

بەرپرسێکی دیوانی وەزارەتی تەندروستی: لەمەودوا خزمەتگوزاریی تاقیگە پزیشکییەکان دەدرێت بە کەرتی تایبەت

بەرپرسێکی تەندروستیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیێنێت، لەمەودوا تاقیگەی نەخۆشخانەکان لەلایەن کەرتی تایبەتەوە سەرپەرشتی دەکرێن، سەرۆکی سەندیکای بایۆلۆژیستانی کوردستانیش دەڵێت: ''هیوادارین لە بەرژەوەندیی خەڵک بێت و نرخەکان گران نەکرێن''.