بوومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگەی مەلەتی لە باکووری کوردستان هەژاند

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای مەلەتی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.9 پلەی رێختەر روویدا. 
 
سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەکە کاژێر 10:46ی خولەکی ئەمڕۆ هەینی 15ـی تشرینی دووەم روویداوە و  شارۆچکەی وێرانشار چەقی بوومەلەرزەکە بووە.
 
بەگوێرەی ئافاد، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی حەوت کیلۆمەتر تۆمارکراوە. 
 
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، لە پارێزگاکانی مەڕەش، سەمسوور، دیلۆک و کیلیس ـی زەوی لەریوەتەوە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان زیانی نەبووە. 
 
هەر ئەمڕۆ کاژێر 12:02 خولەک لە شارۆچکەی هەمشین سەر بە پارێزگای ریزەی تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 پلەی رێختەر و لە شارۆچکەی باهچیلی سەربە پارێزگای کرککالەی تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.5 پلەی رێختەر روویدا. 
 
تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی ئەو بوومەلەرزانە بڵاونەکراوەتەوە. 
 
لە شەشی شوباتی 2023 دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێختەر لە پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان روویاندا؛ بوومەلەرزەکان 10 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانیان هەژاند.
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 53 هەزار و 500 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزانە گیانیان لەدەستدا و 107 هەزار 204 کەسی دیکە برینداربوون. 
 
 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک لە ساڵی 2021 بە شەقامێکی هەولێردا دەڕوات و چەتری پێیە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پێشبینی بارانبارین لە بەشێکی هەرێمی کوردستان دەکرێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان پەڵەهەور دەبێت. کەشناسێکیش دەڵێت، سێشەممە لە بەشێکی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و کۆتایی مانگ بارانی سەرتاسەری دەبارێت.