پێشبینی بارانبارین لە بەشێکی هەرێمی کوردستان دەکرێت

15-11-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان پەڵەهەور دەبێت. کەشناسێکیش دەڵێت، سێشەممە لە بەشێکی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و کۆتایی مانگ بارانی سەرتاسەری دەبارێت.
 
ئەمڕۆ هەینی 15-11-2024، کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێت لە دوێنێ. لەبارەی سبەیەوە کەشناسی رایگەیاند: "ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە".
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ هەینی 15-11-2024 بە رووداوی گوت: "سێشەممە 19ـی مانگ له ‌ناوچه‌كانی پارێزگای دهۆك، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پیرمام و باکووری هەولێر تاوەباران و نمەبارانی کورتخایەن دەبێت و هەمان رۆژ کۆتایی دێت".
 
بارانبارینی کورتخایەنی سێشەممە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ناگرێتەوە، ئەمەش بەگوێرەی پێشبینییەکانی محەممەد کەمال. دەشڵێت: "کۆتایی ئەم مانگە بارانی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەبارێت".
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرما سبەی لە باشووری کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
دهۆک: 21 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سۆران: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە