لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە کەرکووک سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ 

لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە کەرکووک، 3 کەس گیانیان لەدەستدا.
 
ئەمڕۆ هەینی، 15ـی تشرینی دووەمی 2024، سامان یابە عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کەمێک لەمەوپێش لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە شەقامی پشتێنەیی کەرکووک، سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا."
 
سامان یابە عەلی گوتیشی، "یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بەتەواوی سووتاوە. سێ هاونیشتمانییەکەش کە مردوون دوو هاوژین و منداڵەکەیانن بە ناوەکانی ماهیر نەجات حەکیم، رێناس رەئووف و هیلیان ماهر نەجات."
 
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکووک باسی لەوەشکرد، ئەو هاونیشتمانییانە دانیشتووی گەڕەکی رەحیماوان.
 

 

 

نوێدەکرێتەوە...