رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای قەرسی باکووری کوردستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک، کەسێک گیانی لەدەست دا و دووی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە درەنگی شەوی پێنجشەممە 14ـی تشرینی دووەمی 2024، لەسەر رێگەی سەرەکیی شاری قەرس و شارۆچکەی تێکۆر روویدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، حوسێن گ، تەمەن 27 ساڵ، شوفێری ئۆتۆمبێلەکە لە کاتی لێخوڕیندا ئۆتۆمبێلەکەی لە رێرەوی خۆی دەرچووە و وەرگەڕاوە.
لە رووداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی ئوغوڕ گ. تەمەن 25 ساڵ و محەممەد گ. تەمەن 26 ساڵ کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون بریندار بوون.
تیمە پزیشکییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و سێ بریندارەکەیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە. سەرەڕای هەوڵی پزیشکەکان شوفێری ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
بەگوێرەی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی تورکیا، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم 518 هەزار و 496 رووداوی هاتووچۆ لە تورکیا و باکووری کوردستان روویانداوە. بەهۆیانەوە دوو هەزار و 312 کەس گیانیان لەدەستداوە و 330 هەزار و 805 کەس بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ