لە شارەبان ماتۆڕسوارێک دەکوژرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ماتۆڕسوارێک کە کاری دیلیڤەرى کردووە، لە قەزاى شارەبانی سەر بە پارێزگای دیالە لەلایەن چەند چەکدارێکەوە دەکوژرێت و  چەکدارەکان هەڵدێن، پۆلیسى دیالە دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە، بەڵام تائێستا بکوژەکان دەستگیر نەکراون.
 
رووداوەکە شەوى رابردوو لەسەر رێگەیەکى گشتى شارەبان روویداوە کاتێک ماتۆڕسوارەکە سەرقاڵی کارەکەی بووە.
 
رۆژی هەینی، 15-11-2024، عەمید هەیسەم شمەرى، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى پۆلیسی دیالە بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "تاوانەکە لەسەر رێگەیەکى گشتى ناوچەى عەسکەرى لە شارەبان روویداوە و قوربانییەکە لە نەتەوەى عەرەبە و لە هۆزى روبەیعییە."
 
شارەبان ناوچەیەکى کوردستانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانە لە سنوورى پارێزگاى دیالە.
 
عەمید هەیسەم شمەرى گوتى: "لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەردەوامە، بەڵام بکەرانی تاوانەکە تائێستا دەستگیر نەکراون."
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە