رووداو دیجیتاڵ
رێکارەکان بۆ سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە. سەرۆکی لیژنەی راگەیاندنی سەرژمێرییەکە دەڵێت، نابێت لە رۆژانی سەرژمێریدا ماڵ چۆڵ بکرێت.
کارزان رەزا، سەرۆکی لیژنەی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی، 15-11-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دوو رۆژ دانراوە بۆ قەدەخەی هاتووچۆ، نابێت هیچ ماڵێک چۆڵبکرێت. ئەگەر کەسێکی ماڵە رێگەپێدراوبوو لە دەرەوە بێت دەبێت کەسی دیکە لە ماڵەوە بن".
لەبارەی ئەو کەسانەی کارتی نیشتمانییان شارێکە یان خەڵکی شارێکن و لە شارێکی دیکە دەژین، کارزان رەزا گوتی: "کێشەی نییە، خەڵکی هەر شارێک بیت و رۆژانی سەرژمێری لە شارێکی دیکە بێت لەوێ تۆمار دەکرێت، بەڵام بەگوێرەی رێنوێنییەکان هەموو کەس لە شارەکەی خۆی بێت رێگە دروستەکەیە و باشترە".
قۆناخی گەمارۆسازی و ژمارەلێدان بۆ سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتووە و بڕیارە سەرژمێریی گشتیی لە 20 و 21ـی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.
سەرژمێری بۆ زانینی ژمارەی دانیشتووان و دهرخستنی دابهشبوونی خزمهتگوزارییه گشتییهكانی حكومهت وهک قوتابخانه، نهخۆشخانه، بنكهی تهندروستی و چەندی بابەتی دیکە سوودی لێ دەبیندرێت.
بۆ سەرکەوتنی پڕۆژەکە، هەردوو رۆژی سەرژمێری گشتیی کراوە بە پشوو، تەنیا رێگەی هاتووچۆ بەو کەسانە دەرێت حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی پێکردوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ