کەشناسی: لە 12 کاژێردا زۆرترین باران لە شەمامک باریوە

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڕی بارانی 12 کاژێری رۆژی چوارشەممەی بڵاوکردەوە، کە بەپێی خشتەکە زۆرترین باران لە شەمامک، دواتر هەولێر و  پاشان کەرکووک باریوە، کەمترینیش لە بامەڕنێ و رواندز و مانگیش بووە، بەپێی کەشناسی بارانبارین تاوەکو کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.
 
شەوی چوارشەممە، 15-11-2023، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاماری بارانبارینی 12 کاژێری رۆژی چوارشەممە (9ـی بەیانی تاوەکو 9ـی شەو) بڵاوکردەوە، کە بەمشێوەیەیە:
 
- هەولێر: 30.2 مللیمەتر
- سلێمانی: 7 مللیمەتر
- کەرکووک: 21.2 مللیمەتر
- خورماتوو: 16.4  مللیمەتر
- پیرمام: 16 مللیمەتر
- چەمچەماڵ: 19 مللیمەتر
- دهۆک: 0.5 مللیمەتر
- زاخۆ: دڵۆپ دڵۆپ
- شەمامک: 37 مللیمەتر
- ئاکرێ: 4 مللیمەتر
- بامەڕنێ: 0.2 مللیمەتر
- بازیان 6.4 مللیمەتر
- دەربەند: 3 مللیمەتر
- دووکان: 10 مللیمەتر
- حاجی ئۆمەران: 11.6 مللیمەتر
- هەڵەبجە: 5.8 مللیمەتر
- هەڵشۆ: 9.8 مللیمەتر
- کەلار: 3.2 مللیمەتر
- خەبات: 19.4 مللیمەتر
- مانگێش: 0.2 ملیمەتر
- مەیدان: 3.2 مللیمەتر
- سۆران: 8.8  مللیمەتر
- قەلادزێ: 8.8 مللیمەتر
- رواندز: 0.2 مللیمەتر
- سیدەکان: 3.4 مللیمەتر
 
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە کاژێر، 07:00 بە کاتی هەولێر، دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تەنیا ئەمڕۆ و تاوەکو ئێستا[کاژێر 07:00] لە ناوەندی شاری هەولێر نزیکەی شەش کاژێر بە بەردەوامی بارانباریوە.
 
رۆژی چوارشەممە، 15-11-2023، ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی، رایگەیاند، " هەرێمی کوردستان کەوتووەتە ژێر کاریگەریی بارستە هەوایەکەوە کە سەرچاوەکەی تورکیایە، بەو هۆیەوە پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە و بارانبارین ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت."