رووداو دیجیتاڵ
لە ناوەڕاستی شۆستەیەکی یەکێک لە شەقامەکانی سەنتەری پارێزگای دهۆک ژمارەیەک دەردەبڕێدرێن بە ئامانجی دانانی کامێرای تۆماری تیژڕۆیی لە شوێنەکەی، لەسەر بڕینی ئەو دارانە ژمارەیەک چالاکڤان و مامۆستای زانکۆ و پارێزەر لە دادگە سكاڵایان لە دژی ئەو کارە تۆمار کردووە.
بهائەدین دەشتانی، پارێزەرە و یەکێکە لەو کەسانەی سکاڵای لەدژی ئەو کارە تۆمارکردووە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە بەندی 480 لە یاسای سزادان دەڵێت، هەر کەسێک دارێک لەسەر شەقامێکی گشتی یان پارکێکی گشتی ببڕێت، سزادەدرێت، چۆن ئۆتۆمبێلێک ئەگەر لە رووداوێکدا لە دارێک بدات، بەڕێوەبەری ژینگەیی سکاڵا تۆمار دەکات و سزاکەشی تاوەکو پێنج ملیۆن دینار دەچێت."
بەدرێژایی ساڵ خەرجییەکی گەورە بۆ ئەو دارانە دابین دەکرێت، بۆ چاندن و ئاودان و دروستکردنی کۆل، تائێستا نزیکەی 10 هەزار دار بڕدراونەتەوە، شارەوانی دهۆک شوێنێکی دیاریکردووە بۆ هەر دارێک پێنج هەزار دار لە بەرامبەردا دەچێنن.
ئسماعیل محەممەد، گوتەبێژی شارەوانیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی راگەیاند، "هەندێک لە دارەکان لە جۆری سەبەحبەحن، کاتێک دەهێنرێنە دەرەوە زوو وشک دەبن، ئێمە گوتوومانە لەجێی هەر دارێک لەوانە پێویستە پێنج هەزار دار بچێنرێت، بەرزی درەختەکان دوو مەتر بێت و بنکەکەی دەبێت شەش سانتیمەتر بێت."
هاتووچۆی دهۆک ئەو شوێنانەی دیاری کردووە بەهۆی ئەوەی ئەو شوێنانە رووداوی هاتووچۆی تێدا دروست دەبێت، بەهۆیەشەوە ئەوان ئامادەن قەرەبووی بکەنەوە.
ئازاد تەها، گوتەبێژی هاتووچۆی دهۆک رایگەیاند، ئەمە هەموو داتا و ئامارن کە لەو شوێنانە رووداو روودەدەن، ئێمە کامێرامان داناوە، کامێراکانمان بەرزکردووەتەوە تاوەکو بۆ مەودایەکی دوور تۆماربکات، بۆ ئەوەی شەقامەکە کۆنترۆڵ بکرێت، ئێمە وەکو پۆلیسی هاتووچۆ پێش ئەوە بە نووسراوێک داواکاریمان پێشکێش کردبوو، ئەگەر رایبگرن باشە ئەگەر نا ئێمە ئامادەین قەرەبووی بکەینەوە."
ئەم ساڵ لە پارێزگای دهۆک 175 رووداوی هاتووچۆ هەبوون، 22 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە تاوەکو ئێستاش بڕی قەرەبووکردنەوە و چاندنی داری نوێ دیارینەکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ