رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سه‌رۆكى تيمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتيژى به ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق - UNAMI كرد. تاوتوێی مانەوەی ئەرکی یونامی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و پاڵپشتی سیستمی فیدراڵی و جێبەجێکردنی ماددەکانی دەستووریان کرد.
رۆژی چوارشەممە، 15-11-2023، لە راگەیێندراوێکدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ ڤۆلكه‌ر پێرتس، سه‌رۆكى تيمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتيژى به ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق باسیان لە گرنگیی کاراتربوونی رۆڵی سیاسیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان تیشکی خستە سەر ئامانجی سەردانەکەی کە هەڵسەنگاندنی ئه‌رك و كاره‌كانى تيمى نێرده‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق (UNAMI)ـە.
هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، مەسرور بارزانی جەختی کردووەتەوە کە "پاڵپشتی سیستمی فیدراڵی و جێبەجێکردنی ماددەکانی دەستوور، بە تایبەتی ماددەی 140 و رێزگرتن و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و گشت پێکهاتەکانی عێراق بکرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ