رووداو هەولێر
لە هەولێر ئەمڕۆ بەدرێژایی رۆژ باران باری و دووەم بوو لەڕووی زۆریی بڕی بارانەکە بەراورد بە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
بەپێی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاژێر 09:00ـی بەیانیی ئەمڕۆوە تاوەکو کاژێر 09:00ـی شەو، لەنێو شاری هەولێر 30.2 ملم باران باریوە و بووەتە دووەم شوێن لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لەڕووی زۆریی بارانەوە.
یەکەم شوێنیش بەپێی داتاکانی بەشی پێشبینیی وەزارەتەکە، شەمامکە و 37 ملم بارانی لێ باریوە.
بارانبارینەکە هاوکاتە لەگەڵ دابەزینی پلەی گەرما، بۆیە ئەمڕۆ (چوارشەممە، 15-11-2023) لە هەولێر بۆ یەکەمجار هەست بە کەشی سەرما کرا و بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراویش 15 پلەی سیلیزی بوو.