رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەرۆککۆماری عێراق کرد و لەبارەی ئەو شاندەی کە بڕیارە حکومەتی هەرێمی کوردستان رەوانەی بەغدای بکات "بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان" گفتۆگۆیان کرد.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کرد. بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەت، لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی كێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و "دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە" گفوگۆ کراوە.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، گفتوگۆ لەسەر چارەسەرکردنی ئەو کێشانە "بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و لە چوارچێوەی کارنامەی وەزاریی حکومەتی نوێی فیدراڵی" کراوە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق کرد جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە "شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و دانوستان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ