لە هەولێر گەنجێک لەسەر یاریی پەبجی هاوڕێکەی دەکوژێت و دەستگیر دەکرێت

15-11-2020
سیروان عەباس
نیشانەکردن کوشتن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیێنێت، گەنجێکیان دەستگیرکردووە کە لەسەر یاریی پەبجی هاوڕێکەی خۆی بە چەقۆ کوشتووە و "دانی بە تاوانەکەیدا ناوە". 
 
لە راگەیێندراوی پۆلیسی هەولێردا هاتووە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نووسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی كوشتن، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە بوونی حاڵەتێكی كوشتن لە گەڕەكی نەورۆز، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و تومەتبارێكیان بە ناوی (ر. م. ع) بە تۆمەتی كوشتنی هاووڵاتییەك بە ناوی (محەممەد ئیسماعیل فەرحان) دەستگیركردووە.
 
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی بە تاوانەكەیدا ناوە كە لەگەڵ كەسی كوژراودا هاوڕێی یەكدی بوون، "لەسەر یاری و كارتی پەبجی بووەتە كێشە و دەمەقاڵێیان و لە ئەنجامدا تۆمەتبارەکە بە چەقۆ لە هاوڕێكەی داوە و كوشتوویەتی".
 
"بکوژەکە" بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (405) لە یاسای سزادان، راگیرا و رادەستی دادگە كراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە