بەربژێرێکی سەربەخۆ: ئەگەر دەربچم پەرلەمانی کوردستان دەکەمە پەرلەمانی ئەورووپا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دوو بەربژێری سەربەخۆی سنووری سلێمانی، دەچنە نێو خەڵکەوە و بانگەشە بۆ خۆیان دەکەن، یەکێکیان بەڵێنی ئەوە دەدات لە خولی داهاتوودا پەرلەمانی کوردستان هاوشێوەی پەرلەمانی ئەورووپا لێبکات و بەربژێرەکەی دیکەش دەڵێت: بەهێزترین بەربژێری سلێمانیم و دەبمە چەتری کۆکەرەوەی پارتی و یەکێتی.
 
نوێنەر ئەحمەد مەجید، کە بەربژێرێکی سەربەخۆیە لە بازنەی سلێمانی، لەنێو بازاڕ و خەڵکیی بانگەشە بۆخۆی دەکات. بە رووداوی گوت، "پێم باشبوو خۆم بچمە نێو خەڵک، چونکە من کچە مۆدێل و ئەستێرەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نیم تاوەکو بە ئاسانی خەڵک بمناسن."
 
نوێنەر ئەحمەد کە بە نوێنەر باران ناسراوە دەڵێت "هەموو بەرنامەی کارەکانم لە بەرژەوەندی خەڵکە، دەمەوێت خولی داهاتووی پەرلەمان وەکو هەموو وڵاتە ئەورووپییەکان پەرلەمانێکی کاریگەر و پڕ خزمەت بێت."
 
ئەو بەربژێرە سەربەخۆیە گوتیشی، "حیزب هەیە دەیان بارەگا و شوێنی هەیە، کەچی لە پەرلەمان یەک کورسیشی نییە، من هیچ بارەگایەکم نییە و بڕوام بە خۆمە کە کورسییەک بەدەستبێنم."
 
ئەو بەربژێرە پێشتر هونەرمەند بووە. دەڵێت، "20 ساڵ خزمەتی هونەریم هەیە، بەڵام ئێستا وازم هێناوە، چونکە نامەوێ هونەرەکەم بکەمە قوربانیی سیاسەت و لە رێگەیەوە بانگەشە بکەم."
 
نوێنەر ئەحمەد لە تۆڕ کۆمەڵایەتییەکانیشەوە بانگەشە بۆخۆی دەکات، بەڵام بە گوتەی خۆی، ئەکاونتەکەی لە تیکتۆک کەوتووەتە بەر هێرشی ئەلیکترۆنی و ئاستی چالاکییەکەی دابەزیوە.
 
هیوا عەبدوڵڵا خدر ناسراو بە هەڵوێست ژاژڵەیی، بەربژێرێکی دیکەی سەربەخۆیە لە بازنەی سلێمانی، ئەو لەنێو بازاڕ و کۆڵانەکانی سلێمانیدا، پۆستەرێکی خۆی بەرز دەکاتەوە و پلانەکانی خۆی بە دەنگی بەرز دەڵێت و داوای دەنگ لە هاونیشتمانییان دەکات. 
 
لەبارەی چوونی بۆ نێو خەڵک و بانگەشە جیاوازەکەی قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی، "نهێنییەکەی ئەوەیە کە دەمەوێت شتێک بکەم نەکرابێت."
 
هیوا عەبدوڵڵا متمانەی تەواوی بە خۆی هەیە کە دەنگی پێویست بهێنێت "پێم وایە بەهێزترین بەربژێری سلێمانیم و کەس رکابەرم نییە، بەڵام بەومەرجەی ئەوانەی بەڵێنیانداوە دەنگم پێبدەن فێڵم لێنەکەن و بەڵێنەکەیان ببەنەسەر."
 
ئەو بەربژێرە دەشڵێت: "گەورەترین بەڵێنی من ئەوەیە کە پارتی و یەکێتی و هەموو حیزبەکان کۆبکەمەوە و چەتری کۆکەرەوەی هەموولایەنەکان بم لە رێگەی خۆشەویستی و دیالۆگەوە، ئەگەر ئەوەش بکەم نە گەندەڵی دەمێنێت نە ئەو دۆخە خراپەش کە ئێستا هەیە".
 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فەریق مەعرووف، کارمەندی تەندروستییە و دانیشتووی خەلیفانە.

بەربژێرێکی سەربەخۆ: دەربچم یەکەم کارم پشکنینی ئەو قورئانە دەبێت کە لە پەرلەمان دانراوە

بەربژێرێکی سەربەخۆ بەڵێن بە دەنگدەران دەدات، یەکەم کاری لە پەرلەمان پشکنینی ئەو قورئانە دەبێت، کە وەزیر و پەرلەمانتاران سوێندی پێدەخۆن. ئەو دەڵێت "گومانم هەیە قورئانیان دانابێت، چونکە هیچیان سوێندەکەیان جێبەجێنەکردووە و تاوەکو ئێستا قورئانەکە کەسی نەگرتووە".