کۆمیسیۆن: ئەو کارتە بایۆمەترییانەی وەرناگیرێنەوە، ئەمڕۆ دەیاننێرینەوە بۆ بەغدا

15-10-2024
مالیک محەممەد
خالید عەباس، بەڕێوەبەرى نووسینگەی دهۆکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق
خالید عەباس، بەڕێوەبەرى نووسینگەی دهۆکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرى نووسینگەی دهۆکى کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کاژێر 12:00ـی ئەمشەو بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی دێت. گوتیشی "ئەو کارتە بایۆمەترییانەی وەرناگیرێنەوە، ئەمڕۆ دەیاننێرینەوە بۆ بەغدا."
 
ئەمڕۆ (سێشەممە، 15ـی تشرینی یەکەمی 2024) خالید عەباس، بەڕێوەبەرى نووسینگەی دهۆکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "ئەمڕۆ کاژێر 03:00 دوایین وادەی وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتریی دەنگدانە، ئەو کارتانەی ئەمڕۆ وەرناگیرێنەوە، دەنێردرێنەوە نووسینگەی سەرەکیی کۆمیسیۆن لە بەغدا."
 
گوتیشی، "رێکارە ئەمنییەکان دەستیان پێکردووە و دەست بە گواستنەوەی سەرجەم ئامێرەکانی دەنگدانیش دەکەین، کارمەندەکانمان ئامادەن و پرۆسەی راهێنانمان تەواو بووە."
 
خالید عەباس ئاماژەی بەوەشکرد، "ژمارەیەک بەربژێر بەهۆی سەرپێچی و پێشێلکردنی یاساکانی کۆمیسیۆن و شارەوانییەوە سزا دراون، چەند کەسێکیش بەتۆمەتی دڕاندنی پۆستەرەکانەوە دەستگیرکراون و هەندێک ئۆتۆمبێلیش بەهۆی سەرپێچیکردنەوە دەستیان بەسەردا گیراوە."
 
ئەمڕۆ دوایین رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانە، کە کاژێر 12:00ـی ئەمشەو تەواو دەبێت.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".