لە مەخموور شوێنێک بۆ ئاسکەکان تەرخان دەکرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شوێنێکی پارێزراو بۆ ئاسکەکانی دەڤەری مەخموور دابین دەکرێت. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، زەویان تەرخانکردووە، شاندێکی وەزارەتی ژینگە بۆ ئەو مەبەستە سەردانی مەخمووری کردووە؛ بەڵام تاوەکو ئێستا هەنگاوی کردەیی نەنراوە.
 
سێشەممە 15-10-2024 رزگار محەممەد، قایمقامی قەزای مەخموور بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، زیاتر لە مانگێک لەمەوبەر شاندێکی وەزارەتی ژینگە لە بەغدا و ژینگەی نەینەوا، سەردانی مەخمووریان کرد، بە مەبەستی تەرخانکردنی شوێنێک بۆ پاراستنی ئاسکەکانی سنوورەکە.
 
قەزای مەخموور لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای نەینەوایە، پێکهاتووە لە ناحیەکانی دیبەگە، قەراج، گوێڕ و مەلاقەرە.
 
قایمقامی قەزاکە دەڵێت، شوێنێکیان لە بناری چیای قەرەچووخ بۆ ئەو ئاسکانە دیاریکردووە، دەکەوێتە رۆژئاوای چیای قەرەچووخ؛ بەڵام تائێستا هیچ شتێکی بۆ دابین کراوە.
 
بەگوتەی رزگار محەممەد، ئەوەی لەسەر ئیدارەی قەزاکە بوو دابینکردنی شوێن بووە، ئەوەشیان کردووە؛ بەڵام تائێستا وەزارەتی ژینگە لە بەغدا و ژینگەی نەینەوا دوای ئەو سەردانە هیچ کارێکی نەکردووە.
 
مەزەندە دەکرێت نزیکەی 350 ئاسک لە  سنوورەکەدا هەبن. قایمقامی قەزای مەخموور گوتی: "ئامارێکی دروستمان لە بەردەست نییە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە