مینحەی راگیراوی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی دابەشدەکرێت

15-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە رایگەیاند، ئەو بەرکەتووانەی چەکی کیمیایی کە مینحەکانیان راگیرابوو، بەهۆی ئەوەی مووچەی دیکەیان هەبوو، سبەی دەتوانن بچن مینحەی مانگەکانی 8 و 9 وەربگرن.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 15ی تشرینی یەکەمی 2024، لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو بەرکەوتووانەی چەکی کیمیایی کە پێشتر مینحەیان هەبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی مووچەی دیکەیان راگیرابوو ، سبەی چوارشەممە، 16ی تشرینی یەکەمی 2024، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایتیە گشتییەکان بکەن، تاوەکو  نامەیێکیان پێبدەن و بیبەن بۆ بانک و مینحەی مانگی 8 و 9 وەرگرن.
 
لوقمان عەبدولقادر گوتی: "دوێنێ نووسراوەکە بۆ گشت بەڕێوەبەرایەتییەکان نێردرا بوو، 339 کەس لە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، کە پێشتر مینحە و مووچەیان هەبوو، بەڵام لەبەر پڕۆسەی چاکسازی ساڵێک و دوو مانگ بوو مینحەکەیان راگیرابوو، سبەی دووبارە مینحەکانیان وەردەگرنەوە، ئەو 14 مانگەش کە مینحەکانیان راگیرابوو پێیاندەدرێتەوە."
 
ئەو بەرکەوتووانەی رێژەی بەرکەوتنیان بە چەکی کیمیایی لە 40٪ـەوە دەستپێدەکات تاوەکو 59٪، مانگانە 250 هەزار وەردەگرن، ئەوانەی رێژەی بەرکەوتنیان لە سەرووی 60٪ـە، مانگانە 400 هەزار وەردەگرن.
 
لە 16ی ئاداری 1988 دەسەڵاتی بەعس شاری هەڵەبجەی بە چەکی کیمیایی بۆردوومانکرد و زیاتر لە پێنج هەزار کەس شەھیدبوون و 10 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون. ئێستا 808 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی لە هەرێمی کوردستان هەن.
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 کێڵگەیەکی نەوتی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

جەمال کۆچەر: عێراق لەبەر مەترسیی هێرشی ئیسرائیل دەیەوێت هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە

رووداو دیجیتاڵ ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق بە لیژنەکەیانی راگەیاندوە، ترسیان هەیە ئیسرائیل بەندەری فاو بۆردوومان بکات، بۆیە دەیانەوێت هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.