وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی: ئەم ساڵ مۆڵەت بە 139 کارگە دراوە

15-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسێکی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 4,610 کارگە لە هەرێمی کوردستان هەن و ئەم ساڵیش مۆڵەت بە 139 کارگەی بچووک و مامناوەند دراوە.
 
سێشەممە، 15ی تشرینی یەکەمی 2024، سوارە عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی  بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو 139 کارگەیەی کە ئەم ساڵ مۆڵەتیان پێدراوە، 103یان لە پارێزگای هەولێرن، 12 پارێزگای سلێمانی، 16 لە پارێزگای دهۆک و شەش کارگەش لەئیدارەی سەربەخۆی زاخۆن. 
 
لە هەرێمی کوردستان 4,610 کارگە هەن، کە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێرن و ژمارەیان 3064 کارگەیە. سوارە عەزیز دەڵێت: "کارگەکانی هەولێر زۆرترینیان کارگەی بەفر، بلۆک، ئاسنگەری دەرگا و پەنجەرە و کەلوپەلی پلاستیکین."
 
لەبارەی کارگەکانی سلێمانیش، سوارە عەزیز گوتی: "ژمارەیان 1,102 کارگەیە زۆرترینیان کارگەی کاشی، بلۆک، ئەلەمنیۆم، دارتاشی و هاڕینی و وردکردنی بەردن." گوتیشی: "لە پارێزگای دهۆکیش 335 کارگەی هەن و زۆرترینیان کارگەی بلۆک و پڕکردنەوەی غازی شلن. لە زاخۆش 109 کارگە هەن."
 
ئەندازیار تەیب کەژۆ، بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پشەسازی هەولێر لە وەزارەتی پشەسازی و بازرگانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتی کارگەکان لەلایەن دەستەی وەبەرهێنان، وەزارەتی بازرگانی و ژووری بازرگانی دەدرێت، بە پێی هەندێک پێوەری دیاریکراو.
 
ئەندازیار تەیب کەژۆ گوتی: "لە دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد، ئەگەر دەرکەوت کارگەکە سوودی دەبێت، ئەوا مۆڵەتی دامەزراندنی پێدەدرێت."
 
لە کۆی 4,610 کارگەی لە هەرێمی کوردستان، 2,345 کارگەیان کاردەکەن، 2,265 کارگەش کار ناکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.