گالەری

15-10-2022
20 Photos
حەیدەر دۆسکی
 
لە سنووری پارێزگای دهۆک گەورەترین پارکی شوێنەوار لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێتەوە کە رووبەرەکەی 130 کیلۆمەتر دووجایە.
 
رۆژی یەکشەممە 16-10-2022 بەئامادەبوونی ماوریتسیۆ گریگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق گەورەترین پارکی شوێنەوار لە ناحیەی فایدەی سەر بە قەزای سێمێل دەکرێتەوە.
 
تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان و زانکۆی ئودونی ئیتاڵی سێ ملیۆن و 133 هەزار یۆرۆیان بۆ دۆزینەوەی شوێنەوار لە پارێزگای دهۆک خەرجکردووە.
 
قۆناخی یەکەمی کردنەوەی پارکەکە کە لە پێنج شوێنەوار پێکهاتووە بە هاوئاهەنگی حکومەتی ئیتاڵیا و زانکۆی ئودونی ئیتاڵی جێبەجێدەکرێت.