یەکگرتووی ئیسلامی: کورسییەکەی زاخۆمان بردەوە

15-10-2021
عومەر شایان
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی شاندی چاودێریی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، کێشەی کورسییەکەی زاخۆ لە بەرژەوەندی یەکگرتوو یەکلابوویەوە و عومەر کۆچەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.


د. موسەننا ئەمین، بەربژێری سەرکەوتووی یەکگرتوو و ئەندامی شاندی چاودێریی ژماردنەوەی دەنگەکان لە بەغدا لە فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی: "کێشەی کورسییەکەی زاخۆ لە بەرژەوەندیی یەکگرتوو یەکلابوویەوە و دوای ژماردنی 88 سندووق کە کێشەی تێدا بوو دەرنجام، بەربژێرەکەی یەکگرتوو سەرکەوت".

بەگوتەی موسەننا ئەمین ئەنجامەکان بەمشێوەن کە عومەر کۆچەر 4 هەزار و 36 دەنگ، عەبدولواحید ئەحمەد سلێڤانەیی 3 هەزار و 53 دەنگ و جیاوازییەکانیان 936 دەنگە.

لەوبارەوە هاوار محەممەد، بەرپرسی بەشی یاسایی لە دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "راستە ئێستا بەربژێرەکەی یەکگرتوو لەپێشە بەڵام ژماردنی دەنگەکان کۆتایی نەهاتووە و یەکلایی نەبووەتەوە. چاوەڕێ دەکەین کۆمیسیۆن بە فەرمی ئەنجامەکان رابگەیێنێت و ئەوکاتە روون دەبێتەوە".

لە بازنەی دووەمی دهۆک کە زاخۆیە، سەگڤان یوسف، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان بە پلەی یەکەم سەرکەوتووە، بەڵام لەسەر پلەی دووەم، رکابەرییەکی تووند لەنێوان عەبدولواحید ئەحمەد، بەربژێری پارتی و عومەر کۆچەر، بەربژێری سەربەخۆ (یەکگرتوو پاڵپشتی دەکات) هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.