گالەری

 
ئێوارەی رۆژی15-10-2021 نمایشێکی سەما و میوزیکی رەسەنی ئیسپانی -فلامینکۆ- لەسەر قەڵای هەولێر پێشکێشکرا کە بەبۆنەی رۆژی نیشتمانیی ئیسپانیا بەڕێوەچوو.
 
گرووپی میوزیک و سەمای (گۆتاما دێل کامپۆ) بە مەبەستی یادکردنەوەی رۆژی نیشتمانیی ئیسپانیا، لەسەر قەڵای هەولێر چەند پارچەمیوزیک و گۆرانی فلامینکۆیان پێشکێشکرد. ئەمە بۆ جاری چوارەمە کە ئەم گرووپە لە شاری هەولێر ئیڤێنتی سەما و میوزک پێشکێش دەکەن.
 
خانمە سەماکاری ئیسپانی، کارمێلا رەکوین بە سەماکانی جۆش و خرۆشی خستبووە نێو ئامادەبووان.
 
فلامینکۆ (Flamenco) جۆرێک میوزیکی ئیسپانییە کە بە میوزیکی کۆچەریەکان ناسراوە، هەروەها کاریگەرییەکی زۆری فلامینکۆ لەسەر میوزیکی ئەندەلوسی هەیە.
 
سەمای فلامینکۆ لە ساڵی 1860 سەری هەڵداوە لە ساڵی 1910 لە هەموو وڵاتانی ئەورپا نمایشدەکرا کە بە سەدەی زێڕینی ستایلی فلامینکۆ دادەنرێت.