لە مەڵەتی کرێکارێک لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا

15-09-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە پارێزگای مەڵەتی باکووری کوردستان، دوو کرێکار لە کاتی کارکردندا لەسەر کرێنێک کەوتنە خوارەوە، یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکەش بریندار بوو.
 
رووداوەکە رۆژی شەممە لە سنووری گوندی "یەنی مەحەللە"ی سەر بە شارۆچكەی وێرانشار روویدا.
 
رووداوەکە لە کاتی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی رێگەی شەمەندەفەر روویداوە؛ دوو کرێکارەکە ناویان "ساڵح چەلیک" و "ئی. ت" بوو.
 
بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە وێرانشار. سەرەڕای هەوڵی پزیشکەکان، ساڵح چەلیک لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، تەرمەکەی گوێزرایەوە بۆ مردووخانە. بریندارەکەی دیکە لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت. 
 
بەگوێرەی داتاکانی ئەنجوومەنی تەندروستیی کرێکاران و دڵنیایی کارکردن لە تورکیا، لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا 876 کرێکار لە کاتی کاردندا گیانیان لەدەستداوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو کیژی کوردی ئێزدی لە لالش.

سوودانى دوو بڕیار لە بەرژەوەندیی ژنانى ئێزدى دەردەکات

سەرۆکوەزیرانى عێراق بڕیاری دا ژنانى ئێزدی بەدەر بکات لە مەرجى تەمەنى وەرگرتن بۆ خوێندن لە زانکۆ و خوێندنى ماستەر و دکتۆرا و 10 نمرەش بۆ کۆنمرەکانیان زیاد بکرێت بۆ ئەوەى بتوانن لەو ئاستانەدا بخوێنن.