رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی کەرکووک سێ کەسی دەستگیر کرد، ئەوەش بە تۆمەتی ئەوەی لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا تەقەی خۆشییان کردووە.
ئەمڕۆ هەینی، 15ـی ئەیلوولی 2023، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکووک راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا باس لە دەستگیرکردنی سێ کەس دەکات کە گوایە لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا لە گەڕەکی ئەسرا و مەفقودین تەقەی خۆشییان کردووە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانیان لە هەبوونی تەقەی زۆر، بەپێی فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک، هێزێکی خێرا بەسەرپەرشتی راستەوخۆی یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تاوانەکان پێکهێندرا. هێزەکە بە زووترین کات خۆی گەیاندە شوێنەکە و هەڵمەتێکی خێرای دەستپێکرد و تۆمەتبارەکان دەستگیرکران و دەست بەسەر چەکەکانیشیاندا گیرا".
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک پێداگری لەوە دەکات کە بۆ نەهێشتنی تەقەکردن، بەهیچ شێوەیەک ئاسانکاری لەگەڵ ئەنجامدەرانی ناکەن. یاسا بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر تەقەکەراندا دەسەپێندرێت و تۆمەتباران بۆ سزادانیان رادەستی دادگە دەکرێن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ