رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەنێو بازاڕی سلێمانی تەقە لە کاسبکارێک کرا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا. بەپێی زانیارییەکانی رووداو، تاوەکو ئێستا تەقەکەر دەستگیرنەکراوە.
رووداوەکە دوای کاژێر 05:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 15-9-2023 بووە. بەپێی زانیارییەکانی رووداو کە لە دادپزیشکیی سلێمانی دەستیکەوتووە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، تەمەنی 62 ساڵانە و ناوی (ئـ)ـە.
شوێنی رووداوەکە نێو بازاڕی سلێمانییە لە نزیک مزگەوتی گەورە و ئەو کەسە لەوێ عەرەبانەی فرۆشتنی کەباب و برژاوی هەبووە.
کەسوکاری (ئـ) بە رووداویان راگەیاند، ئەوان "کێشەیان لەگەڵ کەسدا نییە" و نازانن تەقەکەر کێ بووە. تا ئێستا تۆمەتبارەکان دەستگیرنەکراون، بەڵام لە کامێرای چاودێرییەوە دەرکەوتوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ