لە دهۆک خاوەنی 16 پاڵاوگەی نایاسایی دەدرێنە دادگە

15-09-2022
پاڵاوگەی کاشی لە سنووری پارێزگای دهۆک
پاڵاوگەی کاشی لە سنووری پارێزگای دهۆک
A+ A-

رووداو - هەولێر

قایمقامی قەزای سێمێل رایگەیاند، 16 پاڵاوگە کە بە قاچاخ کاریان کردووە، دراونەتە دادگە. گوتیشی، زەوی بۆ کۆمپانیایەکی بیانی تەرخان دەکرێت بۆ ئەوەی رێگریی لە زیانەکانی ئەو پاڵاوگانە بکات.
 
خەلیل مەحموود، قایمقامی قەزای سێمێل بە رووداوی گوت، پار حکومەتی هەرێمی کوردستان کاتی بۆ داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکانی کاشێ لە دهۆک دیاریکرد کە تاوەکو 25.8.2021 بوو. لەوکاتەوە داخراون، ئەگەر کارێکیش کرابێت، بە قاچاخ بووە.
 
لەڕووی ژینگەییەوە دهۆک یەکێکە لە پیسترین شارەکانی عێراق و نزیکەی 50 پاڵاوگەی نایاسایی لە شارەکە و کۆمەڵگەی کاشێ کاریان دەکرد کە بە هۆکاری سەرەکیی پیسبوونی ژینگەی ناوچەکە دادەنران.
 
خەلیل مەحموود دەڵێت، لەدوای داخستنی پاڵاوگەکانەوە، 16 سەرپێچییان داوەتە دادگە "بەڵام لەبەر گرنگیی پاڵاوتن، قایمقامی دهۆک لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار کۆبووەوە بۆ ئەوەی بە مەرج رێگە بە کارکردنی چەند پاڵاوگەیەک بدرێت، ئەمەش تەنیا یەکەی چارەسەر ماوە"، چاوەڕێی ئەوەن کە کۆمپانیایەک ئەوە دابین بکات بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ کۆمپانیایەکی تورکی قسەیان کردووە و زەوییەک بە کۆمپانیاکە دەدرێت و ئەمڕۆ شارەوانی بڕیار لەوبارەوە دەدات.
 
پێشتر بەڕێوەبەری ژینگەی دهۆک بە رووداوی گوتبوو، دوای داخستنەکە پشکنینی COD بۆ پاشماوەی ئاوی پاڵاوگەکانی ناوچەی کاشێ کراوە، پێویستە ئەنجامی پشکنینەکە لە 100 تێنەپەڕێت، بەڵام لە پشکنیندا 27 هەزار دەرچووە، ئەوەش رێژەیەکی بەرزە. 
 
بەڕێوەبەری ژینگەی دهۆک باسی لەوەش کردبوو کە "ترسیشیان لەوە هەیە ئەو پاڵاوگانەشی ماون بەشێوەی نایاسایی کاربکەن و هەندێک ماددەی خام ساخ بکەنەوە، بەتایبەتی لە شەواندا."
 
خەلیل مەحموود، قایمقامی قەزای سێمێل دەڵێت "یەکێک لە کارەکانی ئەو کۆمپانیایەی کە لە تورکیاوە بۆ چارەسەر بانگکراوە، چارەسەکردنی بڵاوبوونەوەی بۆنە. هەروەها پۆلیس و ئاسایشمان راسپاردوون بۆ چاودێریکردنی پاڵاوگەکان بۆ ئەوەی تاوەکو کاتی دیاریکراو، دەستبەکار نەکەنەوە."
 
قایمقامی قەزای سێمێل گوتیشی: "ئێستا هیچ پاڵاوگەیەک بە یاسایی و نایاسایی کارناکەن، بەڵام رەنگە هەندێجار بتوانن بە قاچاخ کاربکەن، ئێمە بۆ ئەوەش چاوپۆشی ناکەین".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.