رووداو-سلێمانی
هاونیشتمانیانی شاری سلێمانی، چەمچەماڵ، شۆڕش و تەکیە بۆ ماوەی 24 کاژێر بێ ئاودەبن و تەنیا ئەو گەڕەکانە ئاویان دەبێت کە لەسەر ئاوی سەرچنارن.
سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بۆ ماوەی 24 کاژێر لە سەدا80ـی پارێزگای سلێمانی، چەمچەمال، شۆڕش، تەکیە و حەوزی بازیان بێ ئاو دەبن، بەهۆی دانانی دوو تاوەری نوێی کارەبا کە پێشتر کێشەیان هەبووە".
بەگوتەی سەربەست عوسمان، ئەو ناوچانەی کە لەسەر ئاوی دووکانن وەک گەڕەکەکانی باکووری سلێمانی بێ ئاو دەبن و تەنیا ئەو گەڕەکانە ئاویان دەبێت کە لەسەر ئاوی سەرچنارن.
لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکە و دووبارە پێدانەوەی ئاو بە سلێمانی، سەربەست عوسمان گوتی: "ناتوانم بەڵێن بدەم بڵێم لە ماوەی 24 کاژێردا کێشەکە چارەسەر دەبێت، بەڵام هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین لە ماوەی دیاریکراودا كێشەکە چارەسەر بکەین" .
هەر لەو بارەوە سیروان محەممەد گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کرێکارەکانمان لە 06:00ی بەیانییەوە دەستیان کردووە بە کارکردن لەو دوو تاوەرەدا و بەپێی پلانەکانی خۆمان دەبێت تاوەکو 06:00ـی ئێوارە سەرجەم کارەکانمان تەواو بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ