حەسەن کەریم بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا

15-09-2018
حەکیم داود
گوتاری حەسەن کەریم کەعبی دوای هەڵبژاردنی بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
گوتاری حەسەن کەریم کەعبی دوای هەڵبژاردنی بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
نیشانەکردن پەرلەمانی عێراق
A+ A-

رووداو - بەغدا

پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، لە درێژەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق، حەسەن کەریم کەعبی، بەربژێری هاوپەیمانی سائیروون بە 210 دەنگ بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا.

حەسەن کەریم کەعبی بەربژێری هاوپەیمانی سائیروونی موقتەدا سەدر بوو. لەدایکبووی ساڵی 1971 و قایمقامی قەزای سەدر لە بەغدا بووە.

لە کۆی دەنگی 281 پەرلەمانتار عەلیا فلیەح، بەربژێر بۆ هەمان پۆست 33 دەنگی بەدەستهێنا.

هەر ئەمڕۆ محەممەد حەلبووسی، بەربژێری میحوەری وەتەنی بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.

بڕیارە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانیش هەڵبژێردرێت، کە د. بەشیر حەداد، د. موسەننا ئەمین، ئەحمەد حاجی رەشید و ئاڵا تاڵەبانی خۆیان بۆ پۆستەکە بەربژێر کردووە.

 د. بەشیر حەداد بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق. 

 

حەسەن کەریم کێیە؟

- حەسەن کەریم مەتەر کەعبی
- لە ساڵی 1971 لە بەغدا لەدایکبووە.
- بەکالۆریۆسی لە یاسا بەدەستهێناوە
- ماستەری لە زانستەسیاسییەکان هەیە.
- قایمقامی مەدینە سەدر بووە لە بەغدا.
- ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەی قوەجەویە بووە.
- ئەندامی هاوپەیمانی سائیروونە بە سەرۆکایەتی سەدر.
- رۆژی 15-9-2018 بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە