لە ئامەد دوو کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لەسەر رێگەی ئامەد- مێردین ئۆتۆمبیلێک و تراکتۆرێک خۆیان بە یەکدیدا کێشا و لە ئاکامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

رووداوەکە درەنگی شەوی رابردوو 14-8-2024 لە رێگەی سەرەکیی ئامەد- مێردین روویدا. ئۆتۆمبیلێک بە هۆکارێکی نادیار کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و بە تووندی خۆی بە تراکتۆرێکدا کێشاوە. 
 
لە رووداوەکەدا دوو هاونیشتمانی بە ناوەکانی میران و بوشرا هەر لە شوێنی رووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون. میران تەمەنی ساڵێک بوو و بوشرا تەمەنی 23 ساڵ بوو. هەریەک لە مەحموودجان (20 ساڵ)، کەریم (18 ساڵ) و بورجو (18 ساڵ) بریندار بوون.
 
تیمەکانی فریاکەوتن و پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە. برینداران گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە و تەرمەکانیش گواسترانەوە دادپزیشکی. هەروەها پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کرد.
 
بە گوێرەی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هاتووچۆ لە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا 344 هەزار و 906 رووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون، کە تێیدا هەزار و 533 کەس گیانیان لەدەستداوە و 215 هەزار و 646 کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
ئەمە لەکاتێکدایە ساڵی 2023 بە گشتی ملیۆنێک و 314 هەزار و 136 رووداوی هاتووچۆ تۆمارکرابوون. لەو رووداوانەدا 6548 کەس گیانیان لەدەستداوە و 350 هەزار و 855 کەسیش بریندارن.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا ، وێنە: AA

وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ یەکێتی: دەستبەجێ پەیوەندییەکانتان لەگەڵ پەکەکە بپچڕێنن

وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێ، دەیانەوێت ئەمساڵ کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنی 'چنگ-قوفڵ' لە باشووری کوردستان بهێنن و دەڵێت، قوفڵەکە دادەخەن، داواش لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات "پەیوەندییەکانی" لەگەڵ پەکەکە بپچڕێنێت.