بووک لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە دێرسم و لەسەر نەریتی کۆن زەماوەندی کرد

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان @KassoOsman
گواستنەوەی بووک بە سواریی ئەسپ.
گواستنەوەی بووک بە سواریی ئەسپ.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بووک و زاوایەکی دێرسم دەیانەوێت کولتووری باپیرانیان زیندوو بکەنەوە و لەسەر نەریتی کۆن زەماوەند دەکەن. 
 
ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت، ئامادەکارییە بۆ ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە. ئەسپەکە ئامادەیە، لەگەڵ دەنگی دەهۆڵ و زوڕناوە هەڵپەڕکێ دەکرێت و کەژاوەی بووک و زاوا بە شەقامی سەرەکیی دێرسمدا تێدەپەڕێت. 
 
ئانیڵ دومان، زاواکەیە و دەڵێت: "لە تەمەنی منداڵیماندا ئەم کولتوورەمان لە گەورەکانمان بینی و لەگەڵی ژیاین. بێگومان ئەمە کولتووری ئێمەیە و بەشێکە لە ئێمە و ناتوانین نکۆڵی لێ بکەین. من و هاوژینەکەم بڕیارێکی وەهامان دا و گوتمان ئێمەش زیندووی دەکەینەوە. ئەم کارەمان کرد و زۆر جوانیش دەرچوو و زۆر پێمان خۆش بوو".
 
هاونیشتمانییان سەرسامن و لەڕێی مۆبایلەکانیانەوە وێنەی ئەو ئاهەنگە دەگرن. بووک لە ئەڵمانیا دەژی، بۆ زیندووکردنەوەی ئەم کولتوورە گەڕاوەتەوە دێرسم. هەروەک خۆی دەڵێت، ئاواتی بووە بەمشێوەیە زەماوەند بکات.
 
بەرفین یاڵگین ، بووکەکەیە و ئاماژە بەوە دەکات: "پوورم 45 ساڵ لەمەوبەر بە ئەسپ گواستراوەتەوە. جا من بەردەوام دەمگوت، دەمەوێت بە سواریی ئەسپ ئاهەنگەکەمان بکەین و کولتووری خۆمان زیندوو بکەینەوە. وەکو ئەوە وابوو گەشتی کات بکەم و زۆر دڵخۆش بووم".
 
ئامادەبووان ماوەیەکی زۆر شاییان کرد، هەر لەسەر نەریتی کۆنیش پیرۆزباییان لە بووک و زاوا کرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان

پارتی لە 78 ساڵەی دامەزراندنیدا داوای یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی نیشتمانی دەکات

پەیامی حیزبەکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە 20ی ئۆکتۆبەر بەڕێوەبچێت ئەوەیە کە "بە بایەخەوە" لێی دەڕوانن و هاوکارن بۆ "سەرخستن و ئەنجامدانی پڕۆسەیەکی دیموکراسییانەی پاک و بێگەرد و بێ دەستتێوەردانی ھیچ لایەک"