ئەندامێکی لیژنەی دارایی: رەنگە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچە رەوانە بکرێت

15-08-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رەنگە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 7ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت.
 
لە کۆبوونەوەکەی رۆژی سێشەممەی رابردوو، وەزیری دارایی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی بە ئەندامانی لیژنەکە گوتبوو. 
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی ئابی 2024، ئیخلاس دلێمی، جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "ئەو دەنگۆیانە راست نین کە دەگوترا وەزیری دارایی بەڵێنی ناردنی مووچەی لەم هەفتەیەدا دابێت، بەڵکو پێی گوتین لەم چەند رۆژەی داهاتوودا دەینێرن".
 
ئاماژەی بەوەشدا، "پڕۆسەی وردبینی لیستەکان تەواوکراوە و ئەگەری هەیە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت".
 
تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق پارەى مووچەى مانگى تەممووزى هەرێمى کوردستانى نەناردووە کە بڕەکەى زیاتر لە 900 ملیار دینارە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".