لە خورماتوو باوکێک "26 چەقۆ" لە منداڵێکی دوو ساڵانی دەدات


رووداو دیجیتاڵ

شەوی رابردوو لە شارۆچکەی خورماتوو، بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی خێزانی، باوکێک 26 چەقۆی لە منداڵێکی دوو ساڵانی دا و بە سەختی برینداری کردووە. 
 
کاوە شێخانی، راوێژکاری ئەمنیی پارێزگای سەڵاحەدین بە رووداوی گوت: "منداڵەکە تەمەنی دوو ساڵە و لەژێر چاودێریی پزیشکییە". دەشڵێت، "تۆمەتبار لە بنکەی پۆلیسی حەموڕابی دەستبەسەرکراوە". 
 
ئەو بەرپرسەی پارێزگای سەڵاحەدین دەڵێت، "کێشەکە کاتێک دروستبووە، دایک و باوکی منداڵەکە بووەتە دەمەقاڵەیان لەسەر ئەوەی منداڵەکە دەگری و ژیرنابێتەوە، باوکی بە چەقۆ کوڕە دوو ساڵانەکەی بریندار کردووە و 26 چەقۆی لێداوە".
 
لەکاتی دروستبوونی کێشەکە، منداڵەکانی دیکە لەترسان لە ماڵ رایان کردووە. ئەمە بەگوتەی کاوە شێخانی.