قهدهخەی خۆپیشاندان و چالاکی له مێردین راگەیێندرا

رووداو دیجیتاڵ
پارێزگای مێردین، قەدەخەی هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک خۆپێشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونهوه، خێوهت ههڵدان و سهكۆدانان لە پارێزگەکەدا بۆ ماوەی سێ رۆژ راگەیاند.
هۆکاری قەدەخەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوخۆیی، بەرگرتن لە هەر جۆرە پیلانێکی تێکدەرانە، پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان و رێگریکردن لە سەرهەڵدانی توندوتیژی گەڕاندەوە.
پارێزگای مێردین لە راگەیێندراوێکدا، ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە پێناو یەکڕیزیی گەل، یەکپارچەیی وڵات، پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی، رێگریکردن لە تاوان، پاراستنی تەندروستیی گشتی و رێگریکردن لە توندوتیژیی، بەپشت بەستن بە بڕگەکانی ئەلیف و جیم لە 11مین ماددەی یاسای ژمارە 5442 ی بەڕێوەبردنی شارەکان و 17مین ماددەی یاسای ژمارە 2911ی چالاکییەکان، کۆمەڵێک رێوشوێن گیراونەتەبەر.
لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوە کراوە، لە کاژێر 00:00ی رۆژی 15 تاوەکو کاژێر 23:59ی رۆژی 18ـی ئابی 2024 بۆ ماوەی سێ رۆژ بەدەر لەو چالاکییانەی لەلایەن پارێزگا و قایمقامییەتەکانەوە مۆڵەتیان پێدەدرێت، قەدەخەی هەموو جۆرە گردبوونەوەیەک و چالاکییەک قەدەخەکراوە.
پار، چوار جار بڕیاری قەدەخەی ناوچەی ئەمنیی تایبەت و 9 جار قهدهخەی خۆپیشاندان و چالاکیی له مێردینی باکووری کوردستان راگەیێندراوە.