لە روها چوار کەس بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە دەستبەسەرکران

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە پارێزگای روهای باکووری کوردستان چوار کەس بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ پەکەکە دەستبەسەرکران. 
 
ئۆپەراسیۆنەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی ئاب لە شارۆچكەی سەرێکانیێ کرا. 
 
تیمەکانی پۆلیس هەڵیانکوتایەسەر چەندین ماڵ. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چوار گەنجیان بە ناوەکانی حوسێن کڵڤان، سلێمان قارەمان، عەبدوڵڵا رابندوز و محەممەد بەکرئۆغڵو دەستبەسەرکرد و بە تۆمەتی ئەوەی بانگەشەیان بۆ پەکەکە کردووە.  
 
گەنجە دەستبەسەرکراوەکان بەمەبەستی لێکۆڵینەوە رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارۆچکەکە کراون. 
 
لە تورکیا و باکووری کوردستان رۆژانە هێزە ئەمنییەکان هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و بە تۆمەتی پەکەکە، هاووڵاتیانی مەدەنی و چالاکڤانان و سیاسەتڤانانی کورد دەستگیر دەکەن.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەتی سێدارە.

دیندار زێباری: 11 کەسی بیانی لە هەرێمی کوردستان سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە

شاندێکی عێراق بە بەشداری نوێنەری هەرێمی کوردستان بە شداریی لە کۆبووەنەوەی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ کرد. دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە کۆبوونەوەکەدا گوتارێکی پێشکێش کرد. دواتر لە بووڵتەنی کاژێر 14:00ی رووداو میوان بوو و رایگەیاند، 470 کەس لە هەرێمی کوردستان سزای لەسێدارەدانیان هەیە کە 11 کەسیان بیانین و لە گرتووخانەکانن، بەڵام سزاکە جێبەجێ ناکرێت.