سوپاسنامەیەک لە بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو
رووداو دیجیتاڵ
ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو سوپاسی ئەو لایەن و کەسانە دەکات کە بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکییەوە پرسە و سەرەخۆشییان ئاراستەی بنەماڵەکەیان کردووە.
رۆژی شەممە 06-08-2022 حاجی محەممەد عەلی محەممەد، کەسایەتیی دیندار و نێوداری ناوچەی سۆران و باوکی بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو لە تەمەنی 92 ساڵی لە سۆران کۆچی دواییکرد.
سوپاسنامەی ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو:
سوپاس بۆ بەشداریتان
بەناوی خۆم و بنەماڵەی ماڵە مەلای گەردییان، سوپاسی بەڕێز سەرۆک بارزانی دەکەین. هەروەها سوپاس بۆ بەڕێز بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت.
سوپاس بۆ بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەڕێز فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڕێز کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و بەرپرسی لقەکانی پارتی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی. بەڕێز سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بەڕێز عومەری سەید عەلی رێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان، بەڕێز عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان، بەڕێز چیا نەوشیروان مستەفا، بەڕێز محەممەدی حاجی مەحموود سکرتێری حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بەڕێز غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، بەڕێز رۆمیۆ هەکاری سکرتێری حیزبی دیموکراتی بێت نەهرێن.
سوپاس و پێزانینمان ئاراستەی ئەم بەڕێزانە دەکەین: بەڕێزان کەسایەتییەکانی بنەماڵەی بارزان. بەڕێز د.فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، بەڕێز جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مونا قەهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، وەزیرە بەڕێزەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارێزگارە بەڕێزەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک و سەرۆکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەرپرسانی حکومەت.
سوپاس بۆ بەڕێز مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، بەڕێز خالید عەزیزی سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستان، بەڕێز مستەفا چەلیک سکرتێری پارتی ئازادی کوردستان، کۆمەڵەی زەحمەتکێشی شۆڕشگێڕی کوردستان.
سوپاس بۆ بەڕێز کۆنسوولی چین، بەڕێز کۆنسوولی تورکیا، بەڕێز کۆنسوولی ئێران، بەڕێز کۆنسوولی کۆریای باشوور، بەڕێز کۆنسوولی ئوردن.
هەروەها سوپاس بۆ بەشداری بەڕێزان فەرماندەکانی پێشمەرگە، بەرپرسانی ئاسایش و پۆلیس، کۆمەڵە و رێکخراوە رۆشنبیری و پیشەیی و جەماوەرییەکان . سوپاس بۆ مامۆستایانی ئایینی و رۆژنامەڤانان، رۆشنبیران، هونەرمەندان و هاوکارانی تۆڕی میدیایی رووداو و خزمان و هەموو ئەو هاونیشتمانییانەی لە سۆشیال میدیا هاوخەمیان دەربڕی، هەروەها یەک بە یەکی ئەو کەسانەی لە شارۆچکەی دیانای سەر بە سۆران و گوندی بیسکای قەزای رووبارۆک بەشداری پرسەی حاجی محەممەدعەلی محەممەد گەردییان کرد. بەشداری ئێوە هەمووان بە پەیامی سەرەخۆشی، تەلەفۆن و بەشداریی راستەوخۆ دڵنەوایی پێبەخشین و، ئینشاڵڵا خوای گەورە بەخێری نووسیوە بۆ ئێوە و باوکی ئێمە.
ئاکۆ محەممەد
١٤ی ئابی ٢٠٢٢