رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی باندێکی دزیکردنی راگەیاند و دانپێدانانی یەکێک لە تۆمەتبارەکانیشی بڵاوکردووەتەوە کە دەڵێ "مامەڵەی بە ماددەی هۆشبەرەوە کردووە".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، هێزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دوای بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، توانیان باندێکی دزیکردن دەستگیربکەن کە پێکهاتوون لە 3 کەس و لەکاتی لێکۆڵینەوەشدا دانیان ناوە بەتاوانەکەیاندا و بە گوتەی خۆیان "بە بەرنامە و بە هاوکاری یەکدی ژمارەیەک ماتۆڕسکیلیان لە قەڵادزێ دزیوە".
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت: "سەرەڕای دزینی ماتۆڕسکیل، یەکێک لە تۆمەتبارەکان دانیناوە بەوەشدا کە پێشتر مامەڵەی بە ماددەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش) کردووە، لەکاتی دەستگیرکردنی باندەکەشدا دەستگیراوە بەسەر 2 ماتۆڕسکیل و دەمانچەیەک و چەقۆیەکدا".
تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 444 لە یاسای سزاکانی عێراق راگیرکراون و پۆلیس دەڵێت: لێکۆڵێنەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ