چوارساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی لە گوندی کۆچۆ تێپەڕدەبێت

رووداو-کۆچۆ

لە گوندی کۆچۆ یادی چوارەمین ساڵی کۆمەڵکوژی کوردە ئێزدییەکان کرایەوە. گریانی ژنانی کوردی ئێزدیی بۆ قڕکردنی منداڵ و هاوگوندییەکانیان دیارترین سیمای یادەکەی کۆچۆیە.


داعش لە گووندی کۆچۆ نزیکەی 450 کەسی کوشت، هەموویانی بردنە قوتابخانەی گووندەکە و لە بەرچاوی ژن و منداڵەکان پیاوی گەنجی گوندەکەیان گوللەباران کردن، ئەو گەنجانەشی کەوتنە دەستیان بۆ ناو قوڵایی دەسەڵاتی خەلافەتی ئیسلامییان بردن و کرانە کۆیلەی ماڵە ئەمیرەکان.

ژنێکی رزگاربوونی دەستی داعش دەڵێت، شەش برای بە دەستی داعش کوژراون، برازایەکی هێشتا بێ سۆراخە، دوو کچی لەکاتی هەڵاتندا گیانیان لەدەستداوە، یەکێکیان بە بۆمب و ئەوەی دیکەیان بە بۆردوومانی فڕۆکە.