رووداو دیجیتاڵ
ژمارەیەکی زۆری گەشتیار لە باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی شەمزینان لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان دەکەن و بەشێک لەوان دەڵێن، سرووشتی ناوچەکە هێندە سەرنجڕاکێشە هەموو ساڵێک سەردانی دەکەن.
گەشتیاران بە شایی و جلی کوردییەوە دڵخۆشیی خۆیان دەردەبڕن و هاووڵاتییانی شەمزینانیش بە گوڕ و تینەوە پێشوازییان لێدەدەکەن.
خێزانێک لە هەولێرەوە سەردانی شوێنێکی گەشتیاریی شەمزینانیان کردووە. ئەوان داوایەکیان لە خەڵکی باشووری کوردستان هەیە.
مەناف دەڵێت، "من لە هەولێرەوە هاتووم. بەڕاستی ئێرە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی هەیە. کەشوهەوا و چیاکانی زۆر خۆشن. داوا لە خەڵکی هەولێر دەکەم بێن و ئێرە ببینن."
گەشتیاران بە جلی کوردییەوە سەردانی شوێنە گەشتیارییەکان دەکەن. سرووشتی شەمزینان و گەڤەڕ بەهۆی کانیاو و کەشوهەوا ئارامەکەیانەوە بوونەتە شوێنی باڵکێشی گەشتیاری.
سەنار پوور نووری لە ئورمییەی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە سەردانی شەمزینانی کردووە و دەڵێت، " هەر سێ چوار ساڵ جارێک سەردانی ئێرە دەکەم. بەڕاستی دیمەنی جوان و خۆشی هەیە. داوا دەکەم خەڵکی لە هەموو شوێنێکەوە سەردانی ئێرە بکەن."
بەگوێرەی ئامارەکانی گەشتوگوزاری دهۆک، پارساڵ 60 هەزار گەشتیاری بیانی سەردانی دهۆکیان کردووە کە سێیەکی ئەو ژمارەیە خەڵکی باکووری کوردستان بوونە. بەڵام ئاماری چوون لە باشوورەوە بۆ باکووری کوردستان تاوەکو ئێستا دیار نییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ