بەشێکی گوندەکانی گەڤەر بەهۆی شەڕ و پێکدادانەوە چۆڵکراون

15-07-2023
حەیدەر دۆسکی
گوندێکی چۆڵکراوی گەڤەری باکووری کوردستان.
گوندێکی چۆڵکراوی گەڤەری باکووری کوردستان.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

شوێنی سەرنجڕاکێش و دیمەنی جوان لە شاری گەڤەری باکووری کوردستان هەن، بەڵام بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی پێشووەوە، نەبوونەتە شوێنی گەشتیاری. ئەوەش وێڕای ئەوەی بە هەمان هۆکار چەندین گوند چۆڵکراون.
 
تانەر همبی، موختاری گوندی همبیانی گەڤەرە، بە دەگمەن سەردانی گۆڕستانی گوندەکەی دەکات. لەبیریەتی کەی بوو دوایین جار گوندی مالا خەجێ لە دۆڵی دۆسکییان لە گەڤەری باکووری کوردستان چۆڵکرا. 
 
تانەر دەڵێت، "لە ساڵی 1994 ئەم گوندە چۆڵکراوە. شەڕ روویدا، خەڵک تێیدا کوژران و ئێمەش چووینە شاری گەڤەر. نزیکەی 29 بۆ 30 ساڵە سەردانی ئێرەمان نەکردووە. دێینە سەر گۆڕی باوباپیرانمان." 
 
رووبارێکی گەورە لە گەڤەر، یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین شوێنی نێوان باکوور و باشووری کوردستان. رووبارەکە دەچێتەوە سەر رووی شین. بەڵام تاوەکو ئێستا خەڵکی گەڤەر سوودیان لە سرووشتە جوانەکەی نەبینیوە، لەبەر ئەوەی ناوچەیەکی قەدەخەکراوە و بەردەوام لەژێر چاودێریی سەربازیدایە. 
 
بەهۆی شەڕی بەردەوامی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە و سوپای تورکیاوە، تەواوی گوندەکانی سنوورەکە چۆڵکراون. 
 
خوزەیجا شوکری، خەڵکی گوندی مالا خەجێ یە و لەبیریەتی کاتێک شەڕ روویدا چی بەسەریان هاتووە. ئەو دەڵێت، "وەبیرمە کاتێک شەڕ روویدا هیچ شوێنێک نەبوو بۆی بچین. رامانکرد و سوپاش بە تۆپ و فڕۆکە لێیداین." 
 
ژمارەی دانیشتووانی گەڤەر سەروو 150 هەزار کەسە. یەکێکە لە شارە ستراتیژییەکانی نێوان باشوور و باکووری کوردستان، بەڵام لەبەر شەڕ و پێکدادانەکان، هێشتا نەیتوانیوە ببێتە شوێنێکی گەشتیاری. 
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

پەیامی نێچیرڤان بارزانی لە ئامەد: هەرچی بە ئێمە بکرێت بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی دەیکەین

لە ئامەدی باکووری کوردستان دەیان هەزار هاونیشتمانی بەشدارییان لە ئاهەنگی نەورۆز کردووە. لە ئاهەنگەکەدا پەیامی نێچیرڤان بارزانی خوێندرایەوە کە رایگەیاندووە، "هەرچی بە ئێمە بکرێت بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی دەیکەین."