رووداو - هەولێر
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ واژۆی لەسەر دوویاسا کرد بۆ دەرچوواندنیان کە پێشتر لە پەرلەمانی کوردستان دەنگیان لەسەر درابوو.
بەپێی حوكمەكانی ماددەی یەكەمی یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2017ی یاسای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم، ئەمڕۆ 15-7-2018 سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دوو یاسای دەرچوواند.
لە راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هاتووە، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بە واژۆی د.جەعفەر ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمان، هەردوو یاسای ژمارە 10ی ساڵی 2018 یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم و یاسای ژمارە 7ی ساڵی 2018 یاسای كارپێكردن بەیاسای بەرنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە 3ی ساڵی 2006 -ی دەرچوواندن.
یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم لەدانیشتنی ژمارە 6ی رۆژی 11-7-2018 و یاسای كارپێكردن بەیاسای بەرنگاربوونەوەی تیرۆر لەدانیشتنی ژمارە 2ی رۆژی 1-7-2018 رێككارە یاساییەكان و پرۆسەی دەنگدانی پەرلەمانی بۆ ئەنجامدراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ