عیرفان عەبدولعەزیز: لاریمان نییە لەگەڵ کۆمەڵ و یەکگرتوو ببینە یەک حیزب

15-07-2016
سامان بەشارەتی
سامان بەشارەتی
.....
.....
نیشانەکردن یەکگرتوو کۆمەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی
A+ A-

رووداو- سلێمانی

سێ سەرکردە ئیسلامییەکەی کوردستان کۆبوونەوە بۆ ئەوەی هەنگاو بنێن بۆ كاری هاوبەش و یەكخستنی پارتە ئیسلامییەكانیان لە داهاتوودا، تەنانەت بە جۆرێك قسە دەكەن و متمانەیان بە یەكدییە كە لە داهاتوودا ئەم سێ پارتە رێكکەوتنەكەیان بگاتە ئاستێك وەك یەك حیزب، یەك ئاڵا و یەک ناویان هەبێت.


عیرفان عەبدولعەزیر، رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەم هەنگاوانە لە ئاستی کەمەوە دەستپێدەکات بۆ ئاستێکی زۆرتر، لە دانیشتن و راگۆڕینەوە دەستیپێکرد و ئێستا خەریکین بیروبۆچوونەکانمان یەک بخەین تا ئەو ئاستەی ئومێد بەخوا ببینە یەک حیزب، ئێمە هیچ لارییەکمان نییە".

هەوڵی لێكنزیکبوونەوەی ئەم سێ حیزبە ئیسلامییە كە لەلایەن سەلاحەدین بەهائەدینەوە هەنگاوی بۆ نراوە، هەرچەندە پێشتر یەكگرتوو و كۆمەڵ ئەزموونی كاری هاوبەشیان هەبووە، بەڵام ئەمجارە بزووتنەوەی ئیسلامیشی هاتە سەر، كە هەنگاوەكان بەو ئاراستە دەڕۆن لە داهاتوودا فراكسیۆنەكانیان هەبێت و لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووشدا بە یەك لیست بەشداربن بە ناوی لیستی حیزبە ئیسلامییەكان .

محەممەد ئەحمەد، ئەندامی  سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەموو لایەكمان بە ئومێدی ئەوەین كاری هاوبەش و بەرەیەكی حیزبە ئیسلامییەكان درووست بكەین، تەنانەت كار بۆ ئەوە دەكرێت لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بە یەك لیست بەشدار بین و تەنانەت ببین بە یەك حیزبیش".
 
ناکۆکییەکانی ئەو 5 لایەنەی حکومەتی بنکە فراوانیان پێکهێنا، دۆخەکەی گەیاندووەتە ئاستێک کە دەستگوشین و رێککەوتنە دوو قۆڵی و سێ قۆڵییەکانیش نەیتوانیوە ئارامی و ئاشتی سیاسی بگەڕێنێتەوە هەرێمی کوردستان. 

ئێستا ئەو ناکۆکانە لەسەر ئەوە کۆکن کە دەستپێک و کۆتایی کێشەکان لای هەر پێنجیانە و یەک کۆ یەک و دوو کۆ سێیەکان تا نەبنە پێنج، رەوشەکە هەر وەک خۆی دەمێنێتەوە


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە