رووداو دیجیتاڵ
لە تازەترین نوێگەرییەکانی رووداو دیجیتاڵ بۆ جەژنی قوربان، ئێستا دەتوانن لە رێگەی رووداو دیجیتاڵەوە بە زیاتر لە 70 دیزاینی جیاوازەوە پیرۆزبایی جەژن ئاراستەی دۆست و ئازیزانتان بکەن.
بیرۆکەی پرۆژەکە لەلایەن محەممەد سەفار، بەرپرسی دیجیتاڵ کرەیتیڤ داڕێژراوە؛ محەممەد سەفار سەبارەت بە پرۆژەکە دەلێت: "بینەر و بیسەری رووداو شایەنی باشترینن، بۆیە بۆ ئەم جەژنە لە رێگەی بەکارهێنانی پلاتفۆڕمێکی تایبەت، بە پشتبەستن بە ژیریی دەستکردەوە، زیاد لە 70 دیزاینی جیاوازمان ئامادەکردووە هەر جارێک خودکارانە گرافیکێکی تایبەت بە پیرۆزبایی جەژن بۆ فانەکانی رووداو دەردەچێت."
لەبارەی چۆنیەتیی بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکە، دەڵێت: "سەرەتا پلاتفۆرمەکە دەکەیتەوە، دواتر ناوی خۆت یان ئەو کەسەی دەتەوێ پیرۆزبایی لێبکەیت دەنووسیت. دیزاینەکان لە شێوەی چەرخ و فەلەک دانراون. چەرخەکە دەسووڕێنیت و گرافیکێکی ناوازەی تایبەت بە خۆت دەردەچێت و دەتوانن بینێرن بۆ هاوڕێ و ئازیزانتان."
ماڵپەرەکە لەلایەن کاروان خالید پەرەپێدراوە. دیزاینەکانیش لەلایەن گرافیستی دیجیتاڵ کرەیتیڤ رێزدار شاخەوان کراوە.
چۆنییەتی دروستکردنی گرافیکی جەژنانەی تایبەت بە خۆت:
لەگەڵ رووداو دیجیتاڵ هەموو کات نوێگەری و داهێنان.
جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ