لە پاوە دوو گەنج دەسووتێن و گیان لەدەستدەدەن

15-06-2022
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دوو گەنجی خەڵکی ناوچە سنوورییەکانی شاری پاوە لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا سووتان و گیانیان لەدەستدا، لەو رووداوەدا گەنجێکی دیکەش بریندار بووە.
 
بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێییەکان، ئەو گەنجانە ئۆتۆمبیلێکی لە جۆری "ستەیشن"یان پێبووە و بەنزینی زۆریان تێکردووە، ئەمەش بووەتە هۆی سووتانی.
 
ئەردەشیر روستەمی، قایمقامی پاوە گوتی: لە کۆگایەکی سووتەمەنیدا ئاگرکەوتووەتەوە و ئۆتۆمبیلێکی هەڵگری سووتەمەنیش ئاگریگرتووە.
 
ئەو رووداوە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 15-06-2022 لە گوندی هانەگەرمەڵەی سەر بە شاری پاوە روویداوە و دوو کەسی 18 و 16 ساڵان گیانیان لەدەستداوە و مێرمنداڵێکی 16 ساڵ تەمەنیش سووتاوە و بۆ نەخۆشخانەی پاوە گوازراوەتەوە.
 
بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لەو گەنجانەی گیانی لەدەستداوە لە کاتی گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە، بەڵام ئەوی دیکەیان دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
 
ئەو کەسەی بریندار بووە، هەوڵیداوە یارمەتی ئەو دوو گەنجەکەی دیکە بدات، بەڵام خۆیشی ئاگریی گرتووە و رێژەی سووتانەکەی %40ـە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە