جووتیار عادل: ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بە هەوڵدان بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستان دەبینین

15-06-2021
بێستون عوسمان
جووتیار عادل لە کاتی بەشداریکردن لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ
جووتیار عادل لە کاتی بەشداریکردن لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا بە هەوڵدان بۆ لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەبینین، ئەوەشی خستەڕوو کە هەبوونی هێزی پارتی کرێکارانی کوردستان "بیانوویەکی گەورە دەداتە لەشکرکێشیی سوپای تورکیا".
 
جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ کە بێستوون عوسمان پێشکێشی دەکات، لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا حکومەتی هەرێم بەرچاوی روونە کۆماری تورکیا ئامانجی لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی پەکەکە لە نێو خاکی هەرێمی کوردستاندا چییە، جووتیار عادل گوتی: "بوونی ئەم هێزە [پەکەکە] بیانوویەکی گەورە بە لەشکرکێشیی سوپای تورکیا دەدات." سەبارەت بە پێگەی هەرێمی کوردستانیش لەو ململانێیەدا گوتی: "بە هیچ شێوەیەک هەرێمی کوردستان نابێت بە لایەنێک لە شەڕ و ململانێیەک لەم چوارچێوەیەدا، کە ئامانجی سەرەکی، لە رووانگەی ئێمەوە بۆ لاوازکردنی ئەم قەوارەیەیە [هەرێمی کوردستان] کە بەداخەوە هێزی پەکەکە ئەم بیانووە دەداتە لایەنەکانی دیکە".
 
لەبارەی بنکە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لەنێو خاکی کوردستاندا گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: "هێزی پەکەکە نەمێنێت هیچ بیانوویەک نامێنێت بۆ سوپای تورکیا بیر لەوە بکاتەوە بنکەی سەربازیی لەنێو هەرێمی کوردستان دابنێت."
 
بێستوون عوسمان لە بەرنامەکەدا ئاماژەی بەوەدا، بەشێک لە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە چوارچێوەی پرۆسەی چارەسەریدا کە حکومەتی تورکیا بۆ خۆی لەگەڵ پەکەکە بەڕێوەی دەبرد سنوورەکانی ئەو وڵاتەیان جێهێشت و روویان کردە هەرێمی کوردستان. لەسەر ئەو خاڵە جووتیار عادل گوتی: "دۆزی سیاسیی پەکەکە لە عێراق نییە، لە تورکیایە. بۆیە بوونیان لێرە مەبەستێکی سیاسی لە پشتەوەیە. ئەو سیاستەی بە بەردەوامی پەیڕەوی دەکەن دژی هەرێمی کوردستانە. ئیدی هەر لایەنێک یان هەر وڵاتێک لە چوارچێوەی ئەم سیاسەتە رەفتار بکات یان رێککەوتنێک بکات لەگەڵ هێزێکی وەکو پەکەکە، ئێمە هەر لەم رووانگەیەوە ئێمە دەڵێین ئەم مەسەلەیە بۆ لاوازکردنی هەرێمی کوردستانە."
 
ئێمە بە هیچ شێوەیەک نابینە هۆی هەڵگیرساندنی شەڕی کورد و کورد
 
لەسەر ئەگەری دروستبوونی شەڕی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: "ئێمە نابینە بەشێک لە هیچ شەڕێک و ئێمە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ سیاسەتی ئەوە نین کە خودانەخواستە ببینە هۆکاری هەڵگیرساندنی شەڕی کورد و کورد."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.