تەقینەوەیەک لە شەمزینان روویدا

رووداو - وان

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە شەمزینان، ژمارەیەک سەربازی تورکیا بریندار بوون.

رۆژی چوارشەممە 15-6-2016، لە شارۆچکەی شەمزینانی سەر بە وان لە باکووری کوردستان، لەکاتی تێپەڕینی کاروانێکی سەربازی، بۆمبێکی چێندراو تەقییەوە و لە ئاکامدا 3 سەرباز بریندار بوون.

هەروەها لە شارۆچکەی وێستانی سەر بە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان، رۆژی سێشەممە 14-6-2016 بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیسدا تەقییەوە و بەهۆیەوە 6 پۆلیس بریندار بوون.